كەمێك پێش ئێستا حەسەن رۆحانی سەرۆك کۆماری ئێران بە سەرۆكایەتی وەفدێكی باڵای سیاسی و ئابووری بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە بەغدا.
سەردانەكەی سەرۆكی ئێران بۆ عێراق ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت و چاوەڕوان دەكرێت وێڕای پتەوكردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان، چەند رێككەوتن و لێكگەیشتنێك لەگەڵ لایەنی عێراقی ئیمزا بكات.
بڕیارە رۆحانی لەگەڵ سەرۆك كۆمار، سەرۆك وەزیران و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوە و جگە لە بەغداش، سەردانی نەجف و كەربەلاش دەكات.