لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ پشووی فەرمی بوو لەسەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێم، بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی موچەی مامۆستایان و كارمەندانی بەڕێوبەرایەتیەكەی بەبێ پاشەكەوت دابەش كرد.
بەكر محەمەد، بەڕێوبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند "بە بێ هیچ كێشەو گرفتێك موچەی مانگی ١٢ی مامۆستایان و فەرمانبەرانی بەڕێوبەرایەتیەكانی پەروەردەی سلێمانی بەبێ پاشەكەوت دابەش كرا".
ئاماژەی بەوەشكرد لە كاتی قەیرانی داراییدا پڕۆسەی خوێندن بەشێوەیەكی باش بەڕێوەچوو و پاش لابردنی پاشەكەوتی موچە پڕۆسەی خوێند ئاسایی دەبێتەوە.
سەبارەت بە چارەنوسی ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی لە كاتی قەیرانی دارایی وازیان هێناوە یاخود بەبێ مۆڵەت كارەكانیان بەجێ هێشتووە بەڕێوبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای ڕایگەیاند ژمارەی ئەو كەسانە نزیكەی ٤٠٠ كەسە بۆ گەڕاندنەوەی ڕاژەكەیان حكومەت بڕیاریاری خۆی لەبارەوە دەدات.