تەندروستی جیهانی هۆشداری لە بڵاوبونەوەی پەتایەکی مەترسیدار دەدات

رێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری لە بڵاوبونەوەی پەتایەکی گەورەی ئەنفلۆنزا دەدات و بەپیویستی دەزانێت جیهان خۆی بۆ مەترسییەکانی ئامادەبکات.

ئەمرۆ دووشەممە 11ی ئازای2019 رێکخراوی تەندروستی جیهانی  لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، جیهان روبەروی پەتایەکی گەورەی ئەنفلۆنزا دەبێتەوە، پێویستە خۆمان بۆ مەترسییەکانی ئامادەبکەین، ئەگەرنا کارەساتی گەورە رودەدات.
 
بەوتەی تێدرۆس ئەدهانۆم بەرێوەبەری گشتی رێکخراوەکە، بڵاوبونەوەی پەتاکە مسۆگەرە و تەنها ماوەتەوە سەر کاتی بڵاوبونەوەکەی، هۆشیاریشی دایە ناوەندە تەندروستییەکانی جیهان و وتی، "پێویستە زۆر بەجدی خۆمانی بۆ ئامادە بکەین ئەگەرنا کاریگەریەکانی پەتا ڤایرۆسییەکە ئەوەندە لەهەنگاوەکانی رێگرتن لێی گەورەترە و کارەساتی گەورە رودەدات".

پسپۆڕانی بواری تەندروستی و بەرپرسانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، هۆشیاریدەدەن لەوەی کە بڵاوبونەوەی پەتاکە لەئاژەڵەوە دێت بۆ مرۆڤ و، پیتاندن دەکات و بەوهۆیەوە سەدان هەزار کەس توشدەکات.


PM:07:46:11/03/2019