ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان بەبێ بەشداری فراکسیۆنی یەکێتی کۆدەبێتەوە

پەرلەمانی کوردستان بەمەبەستی دەنگدان لەسەر ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان کۆدەبێتەوە و فراکسیۆنی یەکێتیش بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا ناکات.

لە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە (١٢ ئازارى ٢٠١٩) پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا دەنگ لەسەر ئەندامانى لیژنە هەمیشەییەکان بدرێت و دواتر سەرۆکایەتى لیژنەکان دیاری بکرێت.

بەپێی میدیای فەرمی یەکێتی،  لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا، فراکسیۆنی یەکێتی بەشداری ناکات.

رۆژی یەکشەممە (١٠ی ئازاری ٢٠١٩) لە دوای کۆبوونەوەى سەرۆکایەتى پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمانى کوردستان دیاریکران


AM:09:25:12/03/2019