کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگدان لەسەر ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان دەستیپێکرد و فراکسیۆنی یەکێتیش بایکۆتی کۆبونەوەکەی کرد.
لە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە (١٢ ئازارى ٢٠١٩) کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد و بڕیارە دەنگ لەسەر ئەندامانى لیژنە هەمیشەییەکان بدرێت و دواتر سەرۆکایەتى لیژنەکان دیاری بکرێت.
پێشتر و دوای رێککەوتنی پارتی و یەکێتی بڕیار بوو فراكسیۆنى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به‌شدارى لەو كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بكه‌ن، به‌ڵام له‌ئێستادا بڕیاریانداوه به‌شدارى نه‌كه‌ن و چاوه‌ڕێى رێكکه‌وتنى ئه‌مڕۆى حزبه‌كه‌یان دەکەن له‌گه‌ڵ پارتی.
رۆژی یەکشەممە (١٠ی ئازاری ٢٠١٩) لە دوای کۆبوونەوەى سەرۆکایەتى پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمانى کوردستان دیاریکران.