گۆرانکاری لە خشتەی مووچەدا دەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستیکردووە بە دابەشکردنی موچەی مانگی ١٢ی ساڵی رابردوی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان سبەی مووچەی چەند وەزارەت و تووێژێک دابەش دەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم بە "سپی" راگەیاند، سبەینێ چوارشەممە ۱۳ی ئاداری ٢٠١٩، موچەی مانگی ١٢ی ساڵی رابردوی هەریەک وەزارەتی خوێندنی باڵا، وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی، خاوەن پێداویستی تایبەت دابەش دەکرێت.

سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد خشتەکە گۆڕانکاری بەسەردا هاتووەو سەرەڕای ئەو وەزارەت و توێژانە سبەی مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و سامانە سروشتیەکان و ئەوقاف و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەش دابەش دەکرێت.

ڕۆژی هەینی 8ی ئازاری 2019 حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و بڕیاریدا له‌ مانگی 12ی 2018وه‌ مووچه‌ به‌ بێ پاشه‌كه‌وت دابه‌شبكرێت.


PM:02:52:12/03/2019