سێ مووچە لە بەغداوە گەیشتە هەرێم

وەزارەتی دارایی عیراق، موچەی مانگی ٣ی ئەمساڵ و جیاوازی موچەی دوو مانگی سەرەتای ئەمساڵی بۆ ھەرێمی کوردستان رەوانەکرد.

بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی عیراق، کە رۆژی ١٠ی ٣ی ٢٠١٩، بەواژۆی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتەکە دەرچووە، لەسەر بڕیاری وەزیری دارایی عیراق، بڕی ٧٢٤ ملیارو ٨١٩ ملیۆن دیناری خستۆتە سەر ژمارە حسابی وەزارەتی دارایی ھەرێم، کە لە لقی ھەولێری بانکی ناوەندی کراوەتەوە، بۆئەوەی خەرج بکرێت بۆ موچەی مانگی (٣)ی ساڵی ٢٠١٩ و جیاوازی موچەی مانگی (١ و ٢)ی ساڵی ٢٠١٩.

پێشتر ڕێباز حەملان وەزیری دارایی ڕایگەیاند، ئەگەر لەگەڵ بەغدا ڕێکبکەون  ئەوا موچەى ئەم سێ مانگەى کە دواکەوتووە  دابەشدەکەن.



PM:04:18:12/03/2019