دوو بومەلەرزە لەم شارەی كوردستان روویدا

دوو بومەلەرزە شاری خانەقینی گرتەوەو بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێمیش دەڵێت "بومەلەرزەكان زیانی مادییان لێكەوتۆتەوە".

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەرێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، كاتژمێر 3:05:17 و 3:06:05 خولەكی ئەمڕۆ 12ی 3ی 2019، دوو بوومەلەرزە لە شاری خانەقین روویانداوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بومەلەرزەی یەكەم بە گوڕی 3.9 پلە بەپێوەری رێختەرو بومەلەرزەی دووەمیش بە گوڕی 4.7 پلە بە پێوەری رێختەر ناوچەكەی هەژاندووە، كە بەو هۆیەوە زیانی ماددی لە چەند باڵەخانەو ماركێتێك داوە .


PM:04:54:12/03/2019