وەزارەتی دارایی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە  رایگەیاند، چاوەڕوانی راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە و دەزگا ئەمنیەکانن لەسەر موچەی دزراوی کارمەندانی نەخۆشخانەی شار و دواتر بڕیاری خۆیان دەدەن.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەریم لەسەر موچەی دزراوی کارمەندانی نەخۆشخانەی شار رایگەیاند، چاوەڕوانی راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە و دەزگا ئەمنیەکانن لەسەر موچەی دزراوی کارمەندانی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی.

دەربارەی پلان و کاری وەزارەتەکەش بۆ چارەسەرکردنی ئەم بابەتە وەزارەتی دارایی ئاشکرایکردووە، تاکو دوو رۆژی داهاتوو چاوەڕوان دەبن و دواتر بریاری لەسەر دەدەن.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ زیاتر له‌ ملیارێك دیناری مووچه‌ی كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی شار دزرا و تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە.

هاوکات بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەیەکی ئەمنی سلێمانیەوە دەست "سپی" کەوتووە ئەمڕۆ چەند کارمەندێکی نەخۆشخانەی شار بە مینی پاسێکی سەر بە تەندروستی مووچەکەیان دەگواستەوە بۆ نەخۆشخانەکەیان بۆ دابەشکردنی بەسەر کارمەندەکاندا.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکرد کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پاتڕۆڵی جام ڕەش لە نزیک کەباب وەلی بە زۆر و هەڕەشە کارمەندەکانی نەخۆشخانەکەی لەو ئۆتۆمبێلە دابەزاندووە و پارەکەیان ڕفاندووە و سەیارەکەشیان لەلای گردی سەیوان جێهێشتووە.

سەبارەت بە بڕی پارەکە ئەو سەرچاوەیە ڕەتیکردەوە کە یەک ملیار دینار بێت وەک بەشێک لە ڕاگەیاندنەکان بڵاوکراوەتەوە و وتی "بڕی یەک ملیار و هەشت سەد ملیۆن دیناری ئەو مووچەخۆرانە دزراوە".



PM:05:12:12/03/2019