وەزیری تەندروستی لەسەر دزینی موچەی كارمەندانی نەخۆشخانەی شار هاتە دەنگ

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم، لەسەر دزینی موچەی كارمەندانی نەخۆشخانەی شار هاتە دەنگ و دەڵێت "موچەكانیان نافەوتێت و بەبێ پاشەكەوتیش وەریدەگرن".

د.رێكەوت حەمەرەشید، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم، لەئەكاونتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دزینی پارەی موچەی نەخۆشخانەی شار، كارەساتێكی ناخۆش بوو.

وتیشی: "سەرەڕای دڵنیاییم لەهێزەكانی پۆلیس و ئاسایشی سلێمانی، كە بەزووترین كات دزە چاو چنۆكەكان دەدۆزنەوە، پزیشكان و كارمەندانی نەخۆشخانەی شار دڵنیا دەكەمەوە، كە موچەكانیان نافەوتێت و ئەوانیش وەك فەرمانبەرانی تر دڵخۆش دەبن بەموچەی بێ پاشەكەوت".


PM:05:36:12/03/2019