" تا ئێستا هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی لەسەر پارە دزینەکەی نەخۆشخانەی شار نەگەیشتوونەتە هیج"

لە نێوەڕۆی ئەمرۆ ١٢ ی ئازار بڕی ١ ملیارو ٨٠٠ ملیۆن دیناری مووچەخۆرانی نەخۆشخانەی شار لەناوجەرگەی سلێمانی دزرا، تا ئێستا هێزە ئەمنییەکان نەیانتوانیووە بەکەرانی ئەو تاوانە بدۆزنەوە.

بەپێی زانیاریەکانی سپی لێکۆڵینەوە لەکامێرای چاودێریەکانی نزیک بانک و شەقامی ئۆرزدی و ناوچەکانی نزیک کەبابخانەی ناسراوی سلێمانی" وەلی " بەردەوامە، بەلآم تا ئیستا لێکۆڵینەوەکە نەگەیشتوونەتە هیچ ئەنجامێک.

سپی زانیویەتی زیاتر لەچەند لایەنێکی ئەمنی پارێزگای سلێمانی یەوە لێکۆڵینەوە لە تاوانەکە دەکرێت، بەلآم تا ئێستا بکەرانی ئەو دزیە گەورەیە لەناو جەرگەی شاری سلێمانیدا نەدۆزراوەنەتەوە.

سپی وەک یەکەم ماڵپەڕی زانیاری وردی لەسەر ئەو رووداوە بلآوکردەوە، ئاشکرای کرد کە بڕی پارەی دزراو ١ ملیارو ٨٠٠ ملیۆنەو پارەکە بە ئۆتۆمبیلی مینی پاسی تەندروستی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شار، دواتر لەنزیک کەباب خانەی " وەلی "، ئۆتۆمبیلێکی جام رەشی نیسان پەترۆڵ بەزەبری چەک پارەکەیان بە ئۆتۆمبیلەکەوە بردووەو دواتر لەنزیک گردی سەیوان ئۆتۆمبیلەکەیان فڕێداوە. 
  

PM:09:28:12/03/2019