‌هێزە ئەمنییەکان ژوورێکی ئۆپراسیۆن بۆ دۆزینەوەی دزەکانی سلێمانی دادەنێن

سەرجەم هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی بۆ دۆزینەوەی دزەکانی پارەکەی نەخۆشخانەی شاری سلێمانی ژوورێکی ئۆپراسیۆنەکان دروستدەکەن.

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاگادار بە سپی راگەیاند" سەرجەم هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی ژوورێکی ئۆپراسیۆنی هاوبەشیان لەناو هێزە ئەمنییەکاندا دروستکردووە بۆ دۆزینەوەی ئەو دزانەی ئەمڕۆ لە ناوجەرگەی سلێمانی مووچەی فەرمانبەرانی نەخۆشخانەیان دزی".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە هەندێک سەرەداو و دەستنشانکردنی چەند کەسێک لە دزەکان و هێززە ئەمنییەکان بە دوایانەوەن تا دەستگیریان بکەن.

نیوەرٶی ئەمڕۆ ١٢ی ئازار لە ناوجەرگەی شاری سلێمانی ژمارەیەک چەکدار مووچەی مووچەخۆرانی نەخۆشخانەی سلێمانیان دزی و هەڵهاتن.
 

PM:10:52:12/03/2019