وادەی دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان ڕاگەیەندرا

دابەشكردنی موچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردووی مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوامە و خشتەی دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان ڕاگەیەندرا.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بە "سپی" ڕاگەیاند "سبەی پێنجشەممە 14ی ئازار سەرەڕای پشووی فەرمی مووچەی ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن دابەشدەكرێت".

سەرچاوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد ڕۆژی شەممە 16ی ئازاری 2019، مووچەی وەزارەتەكانی شارەوانی، كارەبا، گواستنەوە، پلاندانان، كشتوكاڵ، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەكانی مافی مرۆڤ، ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم، ژینگە، وەبەرهێنان، دەستپیاكی، دەزگای مین، كۆمسیۆنی هەڵبژاردن دابەشدەكرێت".

هەروەها ڕایگەیاند "رۆژی یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو مووچەی وەزارەتەكانی پیشەسازی و بارزگانی، رۆشنبیری، ئاوەدانكردنەوە، سەرۆكایەتی هەرێم، سەرۆكایەتی پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیران، خانەنشینانی پێشمەرگە، خانەنشینی شارستانی دابەشدەكرێت".

ڕۆژی هەینی 8ی ئازاری 2019 حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری پاشەكەوتی مووچەی هەڵوەشاندەوە و بڕیاریدا لە مانگی 12ی 2018وە مووچە بە بێ پاشەكەوت دابەشبكرێت.



PM:02:35:13/03/2019