به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی پەیامێک ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەکات و سزاكانی ڕاوكردنی باڵنده كێوییه‌كان و بیرلێدان ئاشكراده‌كات.
عه‌قید هێمن كه‌مه‌رخان، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "چه‌ندین ڕێنمایی هه‌یه په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ین وه‌كو ڕێنمایی ژماره (1)ی ساڵی ٢٠١٥ ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت ڕاوكردنی باڵنده كێوییه‌كان و بیرلێدان غه‌رامه‌كه‌ی له ١٠٠ هه‌زار دیناره‌وه ده‌ستپێده‌كات تاوه‌كو ١٠ ملیۆن دینار، جگه له‌به‌ندكردنی یاسایی".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بۆ ڕاوكردنی زینده‌وه‌ره ئاوییه‌كانیش ساڵانه له‌سه‌ره‌تای هاتنی وه‌رزی به‌هاردا به‌هۆی زاووزێكردنه‌وه قه‌ده‌غه‌ی ڕاوی ماسی ڕاده‌گه‌یه‌نین، ئه‌مه‌ش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه‌و پاراستنی سامانی ماسییه".
ڕاشیگه‌یاند، "له‌١٥ی ٣ی 2019 تاوه‌كو ١٤ی ٦ی ٢٠١٦ ڕاوكردنی ماسی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه بۆیه داواكارین له‌هاوڵاتیان خۆیان به‌دوربگرن له‌ڕاوكردن له‌و ماوه‌یه‌داو هه‌روه‌ها ڕاوچیانی ماسیش ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ڕاوكردنی ماسییه‌وه هه‌یه دوری بخه‌نه‌وه له‌ده‌ریاو ده‌ریاچه‌كان تاوه‌كو ڕوبه‌ڕوی سزای یاسایی نه‌بنه‌وه".