ژنە ئێزیدی ناسراوی قوربانی دەستی داعش، نادیە موراد رایگەیاند" حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی شکستیان هێنا لە پاراستنی ئێزیدیەکان".
ئەمرۆ هەینی ١٥ ی ئازار کە دەستدەکرێت بە هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی ئێزیدیەکانی شەنگال، لە مەراسیمێکدا نادیە موراد کچە ئێزیدی خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی رایگەیاند" حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم ئێزیدیەکانیان پشتگوێخست بۆیە بووە مایەی ئەو کارەساتە".
نادیە موراد کە شەش برای لە گوندی کۆجۆی سەربەشنگال بوونە قوربانی داوای کرد کە بکەرانی تاوانی کۆمەڵکوژی ئێزیدیەکان بدەن بە دادگا.
هەورەها داواشی کرد چارەسەری کێشەی ئیداری ناوچەی شەنگال بکرێت.
پڕۆسه‌ی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان لە گوندی کۆجۆی شەنگالەوە ده‌ستیپێكرد، کە لەسەرجەم ناوچەکانی شەنگال ٧١ گۆڕی بەکۆمەڵ هەیە، تەنها لە گونی کۆجۆدا 11 گۆڕی بەكۆمه‌ڵ هەیە، هەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان به به‌شداری تیمی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه بەكۆمهڵهكانی سەر بە حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بەڕێوەدەچێت.