پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند "كاتژمێر 11 ی شەوی رابردو، لە قەزای رانیە تەرمی مێردمنداڵێك بە خنکاوی گەیەندرایە نەخۆشخانە".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین لە رایگەیاندنێکی رۆژنامەوانی رایگەیاند" كاتژمێر 11:00 ی شەوی رابردو، ته‌رمی گه‌نجێك به‌ناوی ( ڕ،و،ێ ) ته‌مه‌ن 15 ساڵ، گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی رانیە".
پۆلیسی راپەڕین راشیگەیاندوە، "ئەو مێردمنداڵە خوێندكار بوە و رەگەزی نێر بوە، دانیشتووی گوندی ( بۆسكێن ) بوە، له ماڵی مامی له ڕانیه لە گه‌ڕه‌كی ( ڕه‌شه‌مێرگ ) به په‌ت خۆی هه‌ڵواسیووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه".
پۆلیس ئاماژەی بەوەشكردوە كە به وته‌ی مامی، ئەو مێردمنداڵە كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكدا نه‌بووه.
پۆلیس ئاشکرای دەکات، دوای توێكاری بۆ تەرمەکەی ئاسه‌واری برین به ملیه‌وه هه‌بوه و له ئێستاشدا هۆكاری ڕوداوه‌كه نادیاره، دوای گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی یاسایی و ته‌ندروستی، ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه و لێكۆڵینەوەش لە روداوەكە بەردەوامە.