پیاو لە ژیانی هاوسەریدا چۆن دەتوانێت لە سێکسکردندا درەنگتر تەواوبێت؟

پرسی تەواوی بوونی پیاو و ژن لە کاتی سێکسدا بەپێی توێژینەوەی پسپۆران هەم خۆشی و كێشەشە.

پسپۆران وا راڤەی دەکەن کە زوو سپێرم هاتنەوەی پیاوان لەکاتی سێکس لەگەڵ هاوسەرەکەی، کێشەی بۆ دروستدەکات و ناهێڵیت ژنەکەی بگات بە ئۆرگانزیم، لەم بارەیەوە پسپۆران پێییانوایە دەبێت پیاوان هەندێک کار بکەن.

 بەڕای پسپۆڕەكان چەند هۆكارێك هەن كە وا لە پیاوان دەكات نەتوانن لە شەوێكدا چەند جارێك سێکس بکەن، ئەو هۆكارەنەش بریتین لە (لاوازی سێكسی، خێرای تەواو بوون، باری دەرونی و دڵەڕاوكێ، نەبونی سۆز و خۆشەویستی لە نێوان هەردوو ڕەگەزدا).

توێژینەوەكان سەلماندویانە كە سروشتی سێكس لای هەردو ڕەگەزی نێر و مێ جیاوازییەكی زۆری هەیە، بەجۆرێك ژنان دوای گەشتنە حاڵەتی ئۆرگازم حەزێكی زیاتریان هەیە بۆ جوتبوون، بەپێچەوانەی پیاوان كە دوای تەواو بوون حەز بە پشودان و خەوتن دەكەن.

پسپۆڕەكان باس لەوە دەكەن كە پیاوان بۆ دووبارە ئەنجامدانی كاری سێكسی لە شەوێكدا پێویستیان بە كات و كەمێك پشودانە كە  ماوەكەی لەنێوان 30 خولەك بۆ كاتژێرێكدایە.



PM:01:09:15/03/2019