ماڵپەڕێکی accuweather ی جیهانی، پێشبینی چەند ڕۆژی داهاتوو و ڕۆژانی نەورۆزی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی پێشبینیەکانی ماڵپەڕی "accuweather"ی ئەمریکی کە هاوکات ماڵپەڕێکی جیهانی تایبەت بە کەشوهەوایە، بڵاویکردەوە ڕۆژی 20ی ئەم مانگە کە دەکاتە ڕۆژی چوارشەممە و تیایدا ئاگری نەورۆز دەکرێتەوە لە شارەکانی هەرێم هەتاو دەبێت.
هەروەها ڕۆژانی 21 و 22ی مانگ کە پێنجشەممە و هەینی دەکات و ڕۆژانی یەکەم و دووەمی نەورۆزە ئاسمان ساماڵ و هەور دەبێت و لە سێیەم ڕۆژی نەورۆزیش باران دەبارێت.