زانیاری لە بارەی دابەشکردنی دوو مووچەوە ئاشکرادەکرێت

چەند زانیاریەکی نافەرمی و لە چەند سایتێکەوە لەسەر دوو مووچە و دابەشکردنی مووچە دوای پشووی نەورۆز بڵاوکراونەتەوە و "سپی" زانیاری لەو بارەیەوە ئاشکرادەکات.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە "سپی" ڕاگەیاند تا ئێستا هیچ بڕیارێک نەدراوە پاش نەورۆز ڕاستەوخۆ مووچە دابەش بکرێت.

سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکرد بۆ دابەشکردنی دوو مووچە لە ماوەی مانگێکدا وەزارەتی دارایی هێشتا هیچ بڕیارێکی نەداوە، بەڵام جەختیکردەوە مووچەی مانگی یەک بێ پاشەکەوتە.

هاوکات بەکوێرەی زانیاریەکان 724ملیار دینار لە بەغداوە بەشێوەی کاش دەدرێتە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، بەڵام بۆ ئەوەی دوو مووچە دابەش بکرێت دەبێت بڕە پارەیەکی زیاتر تەرخان بکرێت بۆ ئەوەش وەزارەتی دارایی چاوەڕوانی ئەو 952 ملیار دینارە دەکات کە پارەی ساڵی 2018یە و وەزارەتی دارایی عێراقیش بەڵێنیداوە ڕەوانەی بکات.



PM:07:14:15/03/2019