بە ماسکی بادەم پێستت ڕون بکەرەوە
زۆربەی خانمان بەدوای کرێمێکدا دەگەڕێن بۆ ڕونکردنەوەی پێستیان بەڵام وەک هەموو دەزانن ئەو کرێمانەی کە بەکاردێت ماددەی کیمیاییان تێدایە ئەمەش دەبێتە هۆی لەناوبردنی خانەکانی پێست و زوو تێکچێوونی پێست .
بۆ ئەوکەسانەی کە دەیانەوێت پێستێکی ڕونیان هەبێت واباشترە واز لەبەکارهێنانی ماددە کیمیاییەکان بهێنن و گرنگی بە بەکارهێنانی ئەم ماسکە بدەن.
1ـ ماسکی بادەم و شۆڤان
شۆڤان دەبێتە هۆی لەناو بردنی خانە مردوەکانی پێست و دروست بونی خانەی نوێ .بادەمیش دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئی و ماددەی خۆراکی بۆیە یارمەتی ڕونکردنەوەی پێست دەدات.
ئامادەکردن: کوپێک شۆڤان بکوڵێنە تاوەکو بەجوانی شل دەبێتەوە دواتر بیشێلە. دە دەنک بادەم بکەرە ناو ئاوەوە تاکو نەرم دەبێتەوە پاشان بیدە لە عەسارە و لەگەڵ شۆڤانەکەدا تێکەڵی بکە ، دەتوانی کەوچکێک هەنگوینیشی تێبکەی بۆ ئەوەی کاریگەر زیاتر بێت پاشان بیدە لەپێستت بۆ ماوەی بیست خولەک.
ئا: هە- ف
سەرچاوە: joynature
PM:11:01:15/03/2019