دادگای تونس بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ مامۆستایه‌ك دەرکرد، کە له‌یه‌كێك له‌شاره‌كانی ئەو وڵاتە ده‌ستدرێژی سێكسی بۆسەر زیاتر لە 20 خوێندكار ئەنجامداوە.
دادگای پارێزگای سه‌فاقیس له‌تونس بڵاویکردەوە، کە دوای ئەوەی ئاگادارکرانەوە لەلایەن کەسوکارەکەیەوە ئاگادارکرانەوە لەوەی مامۆستایه‌ك ده‌ستدرێژی كردۆته سه‌ر خوێندكارێك، دواتر بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ مامۆستاكه ده‌رچوو.
ئەوەشهاتووە، ەپێی لێکۆڵینەوەکان ده‌ركه‌وتووه ئه‌و مامۆستایە ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته سه‌ر 20 خوێندكار كه 17 خوێندكاریان له‌ڕه‌گه‌زی مێن.
دادگاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، پێده‌چێت ئاماری قوربانییه‌كان زیاد بكات، له‌ئێستادا خوێندكاره‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان.