جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لەبارەی کاندیدی پۆستەکانی لە حکوومەت کۆدەبێتەوە

بریارە ئەمڕۆ شەممە ١٦ی ئازاری ٢٠١٩، جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ هەنگاوەكانی داهاتووی بەشداریی لە حكومەت و میكانیزمی دابەشكردنی پۆستەكانی لەو كابینەیەدا، كۆببێتەوە.

جەمال حاجی محەمەد سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بە میدیای فەرمی بزوتنەوەی راگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ شەممە ‌ جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کۆببێتەوەو و كۆبونەوەكەش تایبەت دەبێت بە هەنگاوەكانی داهاتوی بزوتنەوەكە لەبارەی چۆنیەتی بەشداریكردن لە حكومەت بەتایبەت پرسی دابەشكردنی پۆستەكان.

وتیشی، جڤاتی گشتی پێشنیازەكانی خۆیان لەبارەی میكانیزمی دابەشكردنی پۆستەكان ئاراستەی جڤاتی نیشتیمانی دەكات، كە بڕیارە سبەینێ یەكشەممە كۆببێتەوە‌.

سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی جەختیشی كردەوە، لەوكۆبونەوەیەدا، میكانزیمی دانانی پێوەرەكان بۆ دابەشكردنی پۆستەكان ‌و وەرگرتنی كاندیدەكان، یەكلایی دەكەنەوە.
 



AM:10:30:16/03/2019