ئینسا گەیشتە هەولێر و بە کوردی گۆرانی دەڵیت


ئەمڕۆ یەکشەممە رۆژی ١٧ی ئازار خانمە گۆرانيبێژى ئەلبانى"ئینسا"گەیشتە شاری هەولێر و لە گرتە ڤیدیۆیەکدا ۆرانییەکی کوردی بۆ هەوادارانی دەلێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆیەکی ئینسا بڵاوکراوەتەوە، کە تیایدا  بە چەند وشەیەکی کوردی سڵاو لە هەوادارانی دەکاتو  پیرۆزباییی  نەورۆز لە کورد دەکات، هاوکات گۆرانییەکی هونەرمەندی کورد زەکەریا عەبدوڵلا دەلێتەوە.

هەروەها لە دیمەنێکی دیکەدا پۆشاکێکی کوردی شینی بەدەستەوەیە کە وا پێدەچێت بۆ ئاهەنگەکەی لەبەری بکات.

ئینسا وەک گۆرانیبێژێکی شێوازی پۆپ ستار کاردەکات بۆ یەکەمجارە دێتە هەرێمی کوردستان کە خاوەنی زۆرترین هەواداری کوردە.

پێشتریش پێش ئینساش، چەند خانمە هونەرمەندێکی وەک نانسی عەجرەم، نەجوا کەرەم، مریەم فارس، حەسنا مەتەڕ و دیانا کەرەزۆن و چەند هونەرمەندێکی دیکە کۆنسێرتیان لە هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە. 


PM:09:42:17/03/2019