سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان لەکۆبوونەوەدان

سەرۆکی فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان  بۆ یەكلاكردنەوەی دابەشكردنی لیژنە هەمیشەییەكان لە کۆبوونەوەدان،

کەمێک پێش ئیستا کۆبوونەوەکەی سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد، کە تیایدا سەرۆکی لیژنەکانی پەرلەمان دیاریدەکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە سبەینێ سێشەممە ١٩ی ئازاری ٢٠١٩. پەرلەمانی كوردستان  بۆ دەنگدان لەسەر ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەكان كۆدەبێتەوە.

دوێنێ یەکشەممە ١٧ی ئازار، سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان لەسەر هەمان پرس کۆبوونەوە، بەڵام کۆبونەوەکەیان بەبێ ئەنجام کۆتایی هات و خرایە ئەمڕۆ.


PM:12:14:18/03/2019