گرتە ڤیدیۆیی كۆنسێرتەكەی ئینسا بڵاودەبێتەوە

ئینسا ، خانمە گۆرانیبێژی ئەلبانی، كۆنسێرتێكی لە ھەولێری پایتەختی ھەرێمی كوردستان ساز كرد و گرتەیەكی ڤیدیۆیی نێو كۆنسێرتەكەشی بڵاوكرایەوە.

شەوی ڕابردوو 17/3/2019، ئینسا كۆنسێرتێكی لە ھۆتێل ڕۆتانای ھەولێر ساز كرد، گرتەیەكی ڤیدیۆیی نێو كۆنسێرتەكەشی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكراوەتەوە، وەك لە ڤیدیۆكەشدا دیارە، ئینسا جلی كوردی لەبەردایە و ئاڵای كوردستانی بەدەستەوەیە.

ئینسا وەک گۆرانیبێژێکی شێوازی پۆپ ستار کاردەکات بۆ یەکەمجارە دێتە هەرێمی کوردستان کە خاوەنی زۆرترین هەواداری کوردە.

پێشتریش پێش ئینساش، چەند خانمە هونەرمەندێکی وەک نانسی عەجرەم، نەجوا کەرەم، مریەم فارس، حەسنا مەتەڕ و دیانا کەرەزۆن و چەند هونەرمەندێکی دیکە کۆنسێرتیان لە هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە. 



PM:03:38:18/03/2019