گیتارژەنی ناوداری ئەمریکیی و پێشەنگی ستایلی "سورف ڕۆک"، دیک دەیل، لە تەمەنی ٨١ ساڵدا کۆچی دوایی کردووە.
بی بی سی بڵاویکردەوە دیک دەیل یەکێک بووە لە پێشەنگ و داهێنەرانی ستایلی "سورف ڕۆک"و، لە ساڵی ١٩٦٠ ئەم ستایلە نوێیەی داهێناوە و هانی سەدان گیتاریستانی جیهانی داوە بۆ ئەوەی پەرە بەم ستایلە بدەن.
هەواداران و هونەرمەندانی جیهان بە ناوی "پاشای سورف ڕۆک" و "داهێنەرێکی ڕاستەقینە"کەی ناوی دەبەن.
دیک دەیل ساڵی ١٩٣٧ لە شاری بۆستنی ئەمریکا لەدایکبووە، هەر لە منداڵییەوە ئارەزوویی فێربوونی ئامێرە مۆزیکییاکانی هەبووەو دەستی بەکاری هونەریی کردبوو.