وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە به‌م نزیكانه حكومه‌ت ده‌ست ده‌كات به وه‌رگرتنه‌وه‌ی پێشینه‌كانی خانووبه‌ره و هاوسه‌رگیری له فه‌رمانبه‌ران و هاووڵاتیان و جەختیشدەکاتەوە.
رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی سپێدەی ڕاگەیاندووە "به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی له به‌غدا دێت بۆ هه‌رێم ته‌نیا به‌شی مووچه ده‌كات له ئێستادا ناتوانین پێشینه‌كانی هاوسه‌رگیری و خانووبه‌ره به‌هاووڵاتیان بده‌ینه‌وه".
وەزیری دارایی دەشڵێت "به‌م نزیكانه حكومه‌ت ده‌ست ده‌كات به وه‌رگرتنه‌وه‌ی پێشینه‌كانی خانووبه‌ره و هاوسه‌رگیری له فه‌رمانبه‌ران و هاووڵاتیان".
باسی لەوەشکردووە ئەگەر بودجه باش بێت و به‌ته‌واوی پاره‌بێت، ئه‌و كاته ده‌توانرێت پێشینه‌كانی خانووبه‌ره و هاوسه‌رگیری به فه‌رمانبه‌ران و هاووڵاتیان بدرێت.
لە بارەی دەستپێکردنی دامەزراندینیشەوە "فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یان 31 هه‌زار فه‌رمانبه‌ره، كه وه‌ك فه‌رمانبه‌رانی تر له دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تدا خزمه‌ت ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌گه‌ر دامه‌زراندن ده‌ستپێبكاته‌وه و باری دارایی هه‌رێم باش بێت، ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ گرێبه‌سته‌كان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی دابمه‌زرێن".