ئەمەریکا داوای چاککردنی دۆخی ئێزیدی‌و مەسیحیەکان دەکات

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا، مایک پێنس داوا لە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات کە باری ژیان و ناوچەکانی ئێزیدی و مەسیحیەکان لە عێراق جاک بکات.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر مایک پێنس جێگری سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لە رێگای پەیوەندیەکی تەلەفونیەوە لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، رایگەیاندووە" واشنتن پشتیوانی عێراق دەبێ لە لەنێوبردنی یەکجارەکی داعش و باشکردنی دۆخی ئێزدی و مەسیحییەکان".
جێگری سەرۆکی ئەمەریکا سوپاسی عادل عەبدولمەهدی کردووە بۆ "پشتیوانییە بەهێز"ـەکەی بۆ هاوبەشی نێوان ئەمریکا و گەلانی عێراق پێشانی دەدات.

مایک پێنس لە درێژەی پۆستەکەیدا نووسیوویەتی " وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق دەبێ بۆ تێکشکاندنی چەکدارە ماوەکانی داعش. هەروەها هاوکاریکردنی پێکهاتەکانی مەسیحی و ئێزدییەکان بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان و رزگاربوون لە چەندین ساڵ "تیرۆریزم و شەڕ".

ئەو پەیوەندیە لە کاتێکدایە کە پەرلەمانی عێراق سەرقاڵی دەرکردنی یاسایەکە بەمەبەستی دەرکردنی هێزەکانی ئەمەریکاو ئەو هێزانەی تری وڵاتان کە هاتوونەتە نێو عێراقەوە لە شەڕی دژی داعش دا.



AM:12:41:19/03/2019