هەسەدە کەمپی باغۆزی کۆنتڕۆڵکردەوە

هێزەكانی سوریای دیموكرات كۆنترۆڵكردنی كەمپی باغۆزی راگەیاند كە دوایین پێگەی تیرۆریستانی داعش بوو لە سوریا.

مستەفا باڵی، لێپرسراوی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات رایگەیاند هێزەكانیان بە تەواوی كەمپی باغۆزیان كۆنترۆڵ كرد كە دواین مۆڵگە و پەناگەی داعش بوو لە سوریا.

ئەوەشی خستەڕوو كە هێشتا شەڕەكە كۆتایی نەهاتووە، چونكە ژمارەیەك لە تیرۆریستان خۆیان رادەست نەكردووە.

مانگی رابردوو هێزەكانی سوریای دیموكرات بە پشتیوانی ئەمریكا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئۆپراسیۆنیان بۆ سەر باغۆز دەستپێكرد.


PM:12:27:19/03/2019