دەستگیرانی پێشوی شاجوانی پێشوی عێراق شەیما قاسم کە کچێکی کوردە هاوسەرگیریەکی نویی کرد و وێنەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکردەوە.
ئەحمەد خەفاجی و شەیما قاسم دوای ماوەیەک لە دەستگیرانی ناکۆکی کەوتە نێوانیان و جیابوونەوە و پەیوەندیان بەیەکتریەوە نەما، ئەحمەد لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لە نوێترین دەرکەوتنیدا وێنەی خۆی وێنەی خۆشەویست و هاوسەرە نوێیەکەی بڵاوکردوەتەوە.
شەیما قاسم کە لەبنچینەدا کەرکوکیە، لە ساڵی 2015 وەک شاجوان هەڵبژێردراوە، پێشتریش ئاشکرایکردبوو کە باوکە کوردەکەی دوو ژنی هێناوە و زیاتر گرنگی بە ژنە دووەمەکەی دەدا بۆیە ناچاربوون بڕۆنە شاری بەغداد، دواتر بۆ ئەوەی نەبێتە قوربانی چوارەم دوای هەریەکە لە ( تارا فارس ، رەشا حسێن ، رەفیف یاسری ) لە بەغداد هەڵات و لەیەکێک لە وڵاتە عەرەبیەکان نیشتەجێیە.