لە هەولێر ژمارەیەک زەوی تاپۆ دەکرێن

لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ڕایدەگەیەنێت کە بڕیاردراوە بە تاپۆکردنی زیاتر لە سێ هەزار پارچە زەویی  خاوەنەکانیان.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە ئاماژە بۆ ئەوە کراوە "ئێمە هەردەم لە خزمەتکردنی هاووڵاتیانی شاری هەولێر بەردەوامین ، ئەمڕۆ بەخۆشحاڵیەوە لەدرێژەی کار و چالاکییەکانمان تایبەت بە پڕۆسەی گۆڕینی کارت بۆ سەنەد قۆناغێکی تر لە تەواوبوونی کارەکانمان ڕادەگەیەنین بۆ بەشێك لە جیاکراوەکانی کەرتی کەڕك یەك ،کە سێ هەزار و 209 پارچە زەوی لەخۆ دەگرێت" .

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاندووە کە هەر هاووڵاتییەک خاوەن زەوی بێت لە چوارچێوەی ئەم ژمارانەی کە ڕادەگەیەندرێت لە جیاکراوەکانی کەڕك یەك ، دەتوانن سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر بکەن بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان بە پێی یاسا و ڕێنماییەکان .

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بەردەوام دەبێ بۆ ئەوەی کارتەکانی گشت کەرت و جیاکراوەکانی تری سنووری سەرۆکایەتییەکە بکرێتە وێنەی تۆماری هەمیشەیی .


AM:10:16:20/03/2019