بومەلەرزەیەکی بەهێز شاری ئەنتالیای تورکیای هەژاند

بوومەلەرزەیەکی بەهێز شاری ئەنتالیای باشووری تورکیای هەژاند و تا ئێستا زیانەکان نەزانراون.

 بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی تورکیا بوومەلەرزەکە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی ئازاری 2019، لە قوڵایی  دوو کیلۆمەتر، لە شاری ئەنتاڵیای ڕوویداوە.

میدیاکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن بوومەلەرزەکە بە گوڕیی 6.4 پلەی رێختەر ڕوویداوە و تا ئێستا زیانە گیانی و مادیەکان ئاشکرا نەکراون.


AM:10:30:20/03/2019