خانمە ئەکتەرێکی بەناوبانگ لە هاوسەرەکەی جیادەبێتەوە

هەواڵی جیابونەوەی خانمە ئەکتەری دیاری تورکیا بێرین سات، بووەتە باسوخواسی گەرمی راگەیاندنەکانی تورکیا.

میدیاکانی تورکیا بڵایانکردەوە، کە خانمە ئەکتەری ناوداری وڵاتەکەیان "بێرین سات"لە یەکێک لە دادگاکانی تورکیا داوای جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی  "کینان دۆغلو" تۆمار کردووە.

بەپێی میدیاکان، ئەو ئەکتەرە لێدوان بۆ میدیاکان نادات و لەگەڵ نزیکبونەوەی میدیاکان  خێرا لەوشوێنە دەڕوات، نایەوێت هیج زانیارییەک بدرکێنێت.

بێرین سات لەدایکبوونی ساڵی 1984، خەڵکی ئەنقەرەیە، یەکێکە لە سەرنجڕاکێشترین و بەناوبانگترین ئەکتەرانی تورکیا و خاوەنی هەوادارێکی زۆرە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەهۆی جیاوازی بیروبۆچوونی سیاسییەوە دژ بە رەجەب تەیب ئەردۆغان، چەندینجار تووشی گرفت بووە، چونکە تۆمەتبارکراوە بەوەی پشتیوانی لە هێزە سیاسیە کوردیەکان دەکات.



PM:12:51:20/03/2019