په‌رواز حسێن، كچه هونه‌رمه‌نی كورد و ئه‌ستێره‌ی به‌رنامه‌ی عه‌ره‌ب ئایدڵ لە ئەلبانیا وڵاتەکەی ئینسایە کە دوێنی کوردستانی جێهشت و گەڕایەوە وڵاتەکەی، هەوادارانی پەرواز بەراورد دەکەن بە ئینسا.
په‌رواز حسێن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستگرام نوێترین وێنه‌كانی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه و له‌سه‌ری نوسیون "كۆنسێرته (ڤی ئای پی)-یه‌كه‌م له قوبرس سازدەکات".
هه‌واداره‌كانی ئه‌م خانمه هونه‌رمه‌نده به‌شێوه‌یه‌كی فراوان له‌ڕێگه‌ی كۆمێنته‌كانیانه‌وه بۆچونی خۆیان له‌باره‌ی ئەو چالاکیەوە لە ئەلبانیا خستۆتە‌ڕوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه به‌شێك له هه‌واداره‌كانی ئه‌م خانمه گۆرانبێژه به‌راورد ده‌كه‌ن به كچه گۆرانیبێژی ئه‌لبانی ئینسا كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له شاری هه‌ولێر كۆنسێرتی ئه‌نجامدا.
هەوادارانی پەرواز نووسیوویانە "تۆ 100 جار له ئینسا جوانتری".
پەرواز حسێن لەدایکبووی ساڵی 1989 دانیشتووی شاری رانیەیەو هاوسەری گۆرانیبێژی ناسراو گۆران ساڵح-ە و خاوەنی دوو منداڵی كچن به‌ناوه‌كانی گه‌ردن و گۆنا، لەساڵی 2013 بەشداریکرد لە پڕۆگرامی بەناوبانگی عەرەبی و تا قۆناگەکانی نزیک کۆتایی توانی سەربکەوێت .