رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی "داعش" کە لەئێستادا خەلافەتەکەیان کۆتاییهاتووە هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه" له هێزه‌كانی سووریای دیموكرات"هه‌سه‌ده" ده‌كات.
هه‌سه‌ده، له ساتی كۆتایهێنان به داعش له رۆژهه‌ڵاتی فورات و كۆنترۆڵكردنی یه‌كجاره‌كی باغۆز نزیك بووه‌ته‌وه و ئه‌مڕۆ "باغۆزی بچووك"ی كۆنترۆڵ كرد و ده‌ستی به كێوماڵكردنی ناوچه‌كه كردووه.
دوابەدوای ئەو سەرکەوتنەی هەسەدە ئاژانسی فرانس24 بڵاویکردەوە ئه‌بی حه‌سه‌نی موهاجیر، وته‌بێژی داعش، له تۆمارێكی ده‌نگیدا، كه له چه‌ناڵه‌كانی داعش له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تێلیگرام، داوای "تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه"ی كردووه.
موهاجیر له تۆماره ده‌نگییه‌كه‌دا رایگه‌یاندووه، "شه‌ڕ كۆتایی نه‌هاتووه و چاوه‌ڕێی شه‌ڕێكی سه‌رتاسه‌ری بكه‌ن".
ئه‌بو حه‌سه‌نی موهاجیر، له تۆماره‌كه‌یدا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه، "خیلافه‌ته‌كه‌ی داعش كۆتایی نه‌هاتووه، چونكه رۆڵه‌كانی به بنه‌ما فیكرییه‌كانییه‌وه په‌یوه‌ستن و لایان نه‌داوه لێی".
دوێنێ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، "ئه‌مشه‌و له باغۆز كۆتایی به داعش ده‌هێنرێت".
شه‌ڕی باغۆز، له مانگی شوباتی رابردوو ده‌ستیپێكرد. دوای ده‌ربازبوونی مه‌ده‌نییه‌كان، خۆ راده‌ستكردنی زیاتر له 5 هه‌زار چه‌كداری داعش، هه‌سه‌ده هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر باغۆز ده‌ستپێكرد.