بەڕیوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم باری کەشوهەوای هەینی ٢٢ ی ئازاری بەمشەوە بڵاوکردەوەو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە باران نابارێت.
کەشناسی ئەوە دەخاتەروو " بە شێوه‌یه‌كی گشتی ئێستا ئاسمان ساماڵه له زۆربه‌ی ناوچه‌كاندا، پله‌ی گه‌رمی تۆماركراوی
هه‌ولێر 13، سلێمانی 13، دهۆك 12، كه‌ركوك 14، هه‌له‌بجه 13ەیە".
سەبارەت بە سبەینێ کەشناسی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "سبه‌ی 22-3-2019 رۆژی هه‌ینی ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له دوای نیوه‌رۆ ده‌گۆرێت بۆ نیمچه هه‌ور وه له هه‌ندێ كات ئه‌گه‌ری بارینی باران هه‌یه به تایبه‌تی له ناوچه شاخاویه‌كانی سه‌ر به پارێزگای دهۆك".
سبەی دووەم رۆژی نەورۆز کە هەینیە خەڵکێکی زۆر بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و هاتنی وەرزی بەهارەوە روو لە سەیرانگاکان دەکەن بۆ گەشتوگوزار.