تایبەت بە هاوسەران... بزانە لە هەفتەیەکدا چەند جار سێکس و سەرجێی باشە؟

توێژەرانی بواری سێکسزانی ئاشکرایدەکەن، هەفتانە چوارجار سێکسکردن بۆ فڕێدانی بەردی گورچیلە زۆر باشە.

بە گوێرەی توێژینەوەیەک، کە لەسەر ٩٠ پیاو کە بەردی گورچیلەیان هەبووە ئەنجامدراوە ئاشکراکراوە سێکسکردن لە هەفتەیەکدا چوارجار زۆر بەسودە بۆ فڕێدانی بەردی گورچیلە.

لە توێژینەوەکەدا ئەو نەوەد پیاوەیان کردووەتە سێ بەشەوە و داوایان لەیەکەم گرووپ کردووە کە لە هەفتەیەکدا سێجار یان چوارجار سێکس بکەن، بۆ گرووپی دووەمیش چارەسەری پزیشکیان بۆ نووسیوون، گرووپی سیهەمیشیان ئازادکردووە چی دەکەن بیکەن.

دوای دوو هەفتە لە تاقیکردنەوەکە دەرکەوتووە لەکۆی ٣١ نەخۆش ٢٦ کەسیان لەگرووپی یەکەم بەردەکانیان فڕێداوە، بەڵام تەنها ١٠ کەسی گرووپی دووەم کە دەوایان بەکارهێناوە بەردەکەیان فڕێداوە.

پزیشکەکان گەیشتوونەتە ئەوەی کە سێکسکردن یارمەتیدەر بووە بۆ گرووپی یەکەم کە بەردی گورچیلە بە ١٠ رۆژ فڕێبدەن،پزیشکەکان گەیشتوونەتە ئەوەی کە لەکاتی سێکسکردندا لەش ئەلنتریک دەردەدات کە چووکی رەپ دەبێت و کاری سێکسی دەکات، دوایش هەست بە پشوودان دەکات و ماسولکەکانی بۆری میز خاو دەبێتەوە.




AM:11:37:22/03/2019