لەباغۆز پێکدادانی توند ڕوویدا

بەدرێژایی شەوی رابردوو، شەڕو پێكدادانی تووند لەنێوان گروپە چەكدارەكانی داعش و شەرڤانانی قەسەدە لەباغۆز بەردەوام بووە.

هێزەكانی سوریای دیموكرات باس لەوەدەكەن، كە شەوی رابردوو پێكدادانی تووند سەری هەڵداوە لەگەڵ گروپە چەكدارەكانی داعش كە خۆیان لەچەند شوێنێكی باغۆز گەمارۆدابوو.

دوای شەڕێكی چەند مانگی لەدژی گروپە چەكدارەكانی داعش، لەچەند رۆژی رابردوودا گەمارۆی ناوچەی باغۆزیانداو دوێنێش كۆنترۆڵ كردنی یەكجارەكیان راگەیاند.

لەلایەن خۆشیەوە موستەفا بالی، وتەبێژی قەسەدە بۆ رۆیتەرز رایگەیاندووە، بەدرێژایی شەوی رابردوو لەگەڵ دوو گروپی داعش لەدوو ناوچە كە رەتیان كردبوویەوە خۆیان رادەست بكەن شەڕو پێكدادانی تووند ڕوویداوەو فڕۆكە جەنگییەكانیش بەچڕی بۆردومانی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی داعشیان كردووە.


PM:02:36:22/03/2019