خشتەی پلە بەرزکردنەوەی وەزارەتی پێشمەرگە گەرایەوە بۆ وەزارەتەکەیان

وەزارەتی پێشمەرگە لیژنەیەکی بۆ پلە بەرزکردنەوەی پێشمەرگە پێکھێناوە و جێگری سەرۆکی ئەرکان لە وەزارەتی پێشمەرگەش راگەیاندووە، تا ئێستا ٧ خشتە بۆ پلە بەرزکردنەوەی پێشمەرگە بۆ ساڵەکانی٢٠١٦و ٢٠١٧ و ٢٠١٨ و ٢٠١٩ ئامادەکراوە.

لیوا قارەمان شێخ کەمال، جێگری سەرۆکی ئەرکان لە وەزارەتی پێشمەرگە بە "کوردساتنیوز"ی راگەیاندووە، تا ئێستا ٧ خشتە بۆ پلە بەرزکردنەوەی پێشمەرگە بۆ ساڵەکانی٢٠١٦و ٢٠١٧ و ٢٠١٨ و ٢٠١٩ ئامادەکراوە، وەزارتی پێشمەرگە لە کۆی ئەو خشتانە تەنھا دوو خشتەی ساڵی ٢٠١٦ی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانکردوە، چاوەڕوانی ئەوە بوون وەڵامی ئەو خشتەیە وەربگرنەوە دواتر خشتەکانی تر رەوانە بکەن.

وتیشی، لە ئێستادا خشتەی ٢٠١٦ گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەت، بەڵام بەشێکی زۆری ئەو ئەفسەرانەی ناویان لە خشتەکەدا ھەبووە پلەکانیان بەرز نەکراوەتەوە، چونکە بۆیەکەم جارە ھەندێک رێنمایی سەبارەت بە ئەفسەرەکانی وەزارەت بەسەر وەزارەتی پێشمەرگەدا جێبەجێ بکرێت.

لیوا قارەمان شێخ کەمال جەختی لەوەشکردەوە، دەبێت چارەسەری گونجاو بۆ ئەو کێشەیە بدۆزرێتەکە کە بە ھەزاران ئەفسەر توشی گرفت دەبن و پلەکانیان بەرز ناکرێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش  وەزارەتی پێشمەرگە لیژنەیەکی پێکھێناوە بۆ ئەوەی تێبینی خۆیان ئامادە بکەن و بیگەڕێننەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران، چونکە ئەو پرسە پێویستی بە دانوستان ھەیە.


PM:05:45:22/03/2019