ئوغور شاكار كه مانگی شوبات له شارۆچكه‌ی كرێفێلدی ئه‌ڵمانیا له دژی گۆشه‌گیریی عه‌بدوڵا ئۆجالان خۆی سووتاندبوو، ئه‌مڕۆ له نه‌خۆشخانه شه‌هید بوو.
ڕێكه‌وتی ٢٠ی شوباتی ٢٠١٩ كوردێكی ئه‌ڵمانیا به ناوی ئوغور شاكار له به‌رده‌م دادگه‌ی شارۆچكه‌ی كرێفێلدی ئه‌ڵمانیا بۆ شه‌رمه‌زاركردنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا. شاكار ٦٤%ی جه‌سته‌ی سووتابوو و له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری دیوسبۆرگ ته‌داوی ده‌كرا. به‌هۆی زۆری ڕێژه‌ی سووتانه‌كه‌ی سه‌ردانكردنی قه‌ده‌غه‌كرا، ته‌نانه‌ت پزیشكه‌كان ڕێگه‌یان به پۆلیسیش نه‌دا ئیفاده‌ی لێ وه‌ربگرن.
به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ ئوغور شاكار له نه‌خۆشخانه کۆچی دواییکرد و ناوبراو به‌ر له خوسوتاندنی نامه‌یه‌كی نووسیبوو و هۆكاری خۆسووتاندنی ڕوونكردبووه‌وه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی نامه‌كه‌یه:
هاوڕێیانی هێژا،
من گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ ئیدانه ده‌كه‌م و سڵاو له هاوڕێیه چالاكگه‌ره‌كانم ده‌كه‌م؛ ئه‌وانه‌ی ئه‌وه‌نده ژیانیان خۆشده‌وێ كه ئاماده‌ن له‌پێناویدا بمرن.
بزووتنه‌وه‌ی په‌كه‌كه فه‌لسه‌فه‌ی «به‌رخۆدان ژیانه»ی فێری ئێمه كرد. ئێمه له هه‌ر شوێنێك بین، پێویسته به‌رخۆدان بكه‌ین. باوه‌ڕم وایه چالاكییه‌كی گه‌وره ئه‌نجام ده‌ده‌م له دژی ئه‌و هێزانه‌ی ده‌یانه‌وێت و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تی گه‌لی كورد له‌ناوببه‌ن.
من ئیدانه‌ی وه‌ڵاتانی ئه‌ورووپاش ده‌كه‌م كه گوایه لانكه‌ی دیموكراتین. هه‌روه‌ها ئیدانه‌ی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری ده‌كه‌م كه چاو، گوێ و زمانی خۆیان له به‌رانبه‌ر چالاكیی ئه‌و هاوڕێیانه‌م داده‌خه‌ن كه له به‌رده‌م سی پی تی له چالاكیدان. من تووندوتیژیی پۆلیسی ئه‌ڵمانیا و فشاره‌كانی له‌سه‌ر كوردان به‌نه‌فره‌ت ده‌كه‌م.
له بری ئه‌وه‌ی ئێمه وه‌ك كۆیله بژین، بانگی هه‌موو كوردان ده‌كه‌م كه له‌پێناو ژیانی ئازاد شه‌ڕ بكه‌ین.
ئێمه سه‌رده‌كه‌وین.
ئێمه له ده‌وری ئه‌و چالاكانه‌ی مانگرتن له خواردن ده‌بینه چه‌په‌ر كه له ده‌وری ڕێبه‌رایه‌تیی ئێمه بوونه‌ته چه‌په‌ر.
بێ سه‌رۆك ژیان نابێ.
بژی سه‌رۆك ئاپۆ.