ڤیدیۆی باوک و کوڕێک پێش گیانلەدەستدانیان لە روداوەکەی موسڵ

ڤیدیۆی باوک و کوڕێک پێش گیانلەدەستدانیان لە روداوەکەی موسڵ تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی هەژاندووە و هەموان بۆیان بەداخن.

باوک و کوڕێک لە گرتەیەکی ڤیدیۆییان تۆمارکردووەو بڵاویانکردووەتەوە ئەوەش پێش ئەوەی لە رووداوی نقومبوونی کەڵەکەکەی موسڵدا گیان لەدەستبدەن.

لەدوای رووداوەکە ڤیدیۆی باوک و کوڕەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییە عێراقییەکان بڵاوکرایەوەو دەنگدانەوەیەکی زۆری دروستکرد، بەجۆرێک ناخی هەموانی هەژاندوە.

بەپێی بڵاوکراوەکانی نێو فەیسبووک ئەم گرتە ڤیدیۆیە دوایین ڤیدیۆی تۆمارکراوی (تیم) و دایکی و (لەیس)ی باوکیەتی، پێش ئەوەی لە رووداوەکەی موسڵدا گیان لەدەستبدەن.
 



PM:01:15:23/03/2019