فۆتۆ.. ئینسا دوای گەڕانەوەی بۆ ولآتەکەی چی بەهەوادارە کوردەکانی دەڵێت؟

ئینسا خانمە گۆرانیبێژی ئەلبانی بەبۆنەی نەورۆزەوە پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان دەکات.

ئه‌و خانمه‌ گۆرانی بێژه‌، لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام، وێنەیەکی بە ئاڵای کوردستانەوە بڵاوکردۆتەوە و پیرۆزبایی نەورۆزی بە زمانی کوردی کردووە.

چەند رۆژ لەمەوبه‌ر ئینسا کۆنسێرتێکی لە شاری هەولێر سازکرد و سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمیش هه‌رایه‌كی زۆری له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان نایه‌وه‌.
ئینسا ساڵی 1995 لە وڵاتی ئەلبانیا لەدایك بووە و ساڵی 2012 دەستی بە كاری هونەری كردووە و لەماوەیەكی كەمدا بەهۆی جوانی و سەرنجڕاكێشییەوە هەواداراێكی زۆری بۆ خۆی پەیدا كردووە.



PM:02:30:23/03/2019