هەبوونی بۆنی لەش هەربەتەنها نابێتە هۆی بێزارکردنی خودی خۆت بەڵکو دەبێتەهۆی بێزارکردنی کەسانی دەورو بەریشت . مرۆڤ هەندێک جار بەهۆی ماندوو بوونەوە یاخود بەرز بوونەوەی گەرمی لەش، لەکاتی ئەم کردارانە ئەو بەکتریانەی لەسەرپێست دەژین هەڵدەستن بەشیکردنەوەی پرۆتینی لەش دەرکردنی لە ڕێگەی بنباڵ یاخود چەند بەشێکی دیکەی لەش ئەم ئارەقکردنەوەیەش زۆر جار بۆنێکی ناخۆشی لەگەڵە ،چەند ڕێگایەکی سروشتی هەن بۆبنبڕکردنی ئەم بۆنە ناخۆشە ئەوانیش...
ـ بەکارهێنانی ڕۆن: وەک ڕۆنی گوێزهندی ، هەندێک لە ڕۆنەکا بەوە ناسراون کە دژە بەکتریاو میکرۆبن بۆیە دەبێنە هۆی بنبڕکردنی بۆنی ناخۆشی لەش .
پێکهات:
کەوچکێک ڕۆنی گوێزهندی
کەوچێکی چا ترشی ستریک، یاخود ترشی لیمۆ
ـ کوپێک ئاو .
بەکارهێنان: ترشی سترکەکە لەگەڵ کوپە ئاوەکەدا تێکەڵ بکە و بیدە لەبن باڵت پاشان خۆت بشۆ دوای ئەوە بن باڵت ووشک بکەرەوەو ڕۆنی گوێز هندییەکەی لێبدە.
ـ ڕۆنی نەعنا: دەتوانی چەند دڵۆپێک ڕۆنی نەعنا بدەی لەبن باڵت ، دەشتوانی ئەم ڕۆنە لەگەڵ سۆدە دا تێکەڵ بکەی .
ـ سرکەی سێو: هەندێک سرکەی سێو بە لۆکەیەک بدە لەبن باڵت. ئەمەش وادەکات بۆنی ناخۆشی بن باڵت نەمێنێ .
سەرچاوە: stylecreaze