داعش هێرشیکردە سەر کێڵگەیەکی نەوتی باکور

چەکدارانی داعش هێرشیان كردە سەر گێڵگەی نەوتی عەلاس كە دەكەوێتە سنووری زنجیرە چیای حەمرین.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی كۆمپانیای نەوتی باكوور لە ڕاگەەندراوێکدا ئاشکرایکردووە "تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردە سەر گێڵگەی نەوتی عەلاس".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "لەلایەن پۆلیسی گێڵگە نەوتییەكەوە رووبەڕووی تیرۆریستان بوونەوە و ئەو هێرشەی داعشیان تێكشكاند و لە ئەنجامدا ژمارەیەك لە تیرۆریستان كوژران و بریندار بوون".

گێڵگەی نەوتی عەلاس دەكەوێتە سنووری زنجیرە چیای حەمرین و ناوچەكە لەڕووی ئیدارییەوە ئێستا سەر بە پارێزگای سەڵاحەدینە، بەڵام سەر بە كۆمپانیای نەوتی باكوورە.

 


PM:12:07:25/03/2019