د. بەشیر حەداد: دەنگۆی بڕینی موچەی هەرێم ڕاست نیە

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و دەنگۆی بڕینی راست نییە.

د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "مووچەی فەرمانبەران لە بودجەی 2019 پەسەندكراوە و دەنگۆی بڕینی راست نییە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و مووچەی فەرمانبەران تێكەڵی ململانێ سیاسییەكان ناكرێت".

بەشیر حەداد جەختی كردەوە كە ڕادەستنەكردنی نەوت بە كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) نابێتە كێشە لەبەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەران، چونكە "لە یاسای بودجەی عێراقدا ئەوە جێگیر كراوە كە ئەگەر هەرێمی كوردستان نەوتیش رادەست نەكات، بەقەد پارەی نەوتەكە لە بودجەی كوردستان دەبڕدرێت، نەك هەموو بودجەكەی، ئەمە یاسای عێراقییە و ئەگەر ئەو یاسایە جێبەجێ نەكرێت لە دادگای ئیتیحادی سكاڵا دەكرێت".

 




PM:01:29:26/03/2019