وەڵامەکەی بارەگای بارزانی: عەبادی حاقدو ئەوانەی تەنسقیشیان لەگەڵ کرد، خائینن

بارەگای بارزانی وەڵامی لێدوانەکانی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشوو دەداتەوەو بە" حاقد " ناوزەدی دەکات، هەروەها  "ئەوانەی تەنسیقیشیان لەگەڵ عەبادی كرد، خائین و نیشتیمانفرۆشن".

لە وەڵامێکدا لە بارەگای بارزانییەوە کە دەستەواژەیەکی نوێیە لە بواری میدیای کوردیدا، وەڵامی لێدوانەکانی حەیدەر عەبادی دەدرێتەوە، لە وەڵامەدا هاتووە " بۆ هەموو لایەك ڕوونە، پێكهاتەكانی عێراق لە هەڵبژاردنەكاندا عەبادی و هەموو ئەوانەی تریان سزا دا، كە بە نیازی شەڕی ناوخۆ و تێكدانی پێكەوەژیان بوون و لە بەرانبەر گەلی كوردستان حاقد بوون و پێشێلكاریی دەستووری و تاوانیان لە كەركووك و دوز ئەنجام دا، لە هەمانكاتدا گەلی كوردستانیش لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا پاداشتی پێشمەرگە و بەرگریكارانی كوردستانیان دایەوە".

لە وەڵاکەی بارەگای بارزانی دا هاتووە " بەلای گەلی كوردستانیش ئەو لایەنە كوردییانەی عەبادی بە توندڕەو وەسفیان دەكات، دڵسۆز و نیشتیمانپەروەرن و ئەوانەی تەنسیقیشیان لەگەڵ عەبادی كرد، خائین و نیشتیمانفرۆشن. ئەوەی بەلای ئێمەوە گرنگە ڕای گەلی كوردستانە و هەڵسەنگاندنی خەڵكی حاقید هیچ بەهایەكی نییە".

ده‌قی وه‌ڵامه‌كه‌ی باره‌گای بارزانی بۆ عه‌بادی:
حەیدەر عەبادی، سەرۆكی یەكێك لە كوتلەكانی ناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە چاوپێكەوتنێكیدا لە گەڵ تەلەڤزیۆنی دیجلە، كە ڕۆژی شەممە 23ـی 3ـی 2019 بڵاوكراوەتەوە، بەداخەوە هەندێ قەزاوەت و قسەی نابەجێی لە بارەی كەركووك و پێشمەرگە و گەلی كوردستان خستووه‌تەڕوو، مەبەست لێیو تێكدانی ئەو كەشە ئیجابییەیە، كە لە دوای هەڵبژاردنەكانی عێراق لە نێوان هەرێم و بەغدا هاتووەتە ئاراوە و بۆ مەرامی تاكەكەسی ئەو قسانەی كردووە.
بۆ هەموو لایەك ڕوونە، پێكهاتەكانی عێراق لە هەڵبژاردنەكاندا عەبادی و هەموو ئەوانەی تریان سزا دا، كە بە نیازی شەڕی ناوخۆ و تێكدانی پێكەوەژیان بوون و لە بەرانبەر گەلی كوردستان حاقد بوون و پێشێلكاریی دەستووری و تاوانیان لە كەركووك و دوز ئەنجام دا، لە هەمانكاتدا گەلی كوردستانیش لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا پاداشتی پێشمەرگە و بەرگریكارانی كوردستانیان دایەوە.
 عەبادی كەسێكی بێ وەفا بوو بەرانبەر پێشمەرگە و گەلی كوردستان. ئەگەر پێشمەرگە نەبا، كەسێكی وەك ئەو هەرگیز چاوی بە مووسڵ نەدەكەوت، بۆ ئەوەی بتوانێ سەركەوتن بە سەر داعش لە مووسڵ بۆ خۆی بدزێت و خۆی پێ هەڵكێشێ.
بەلای گەلی كوردستانیش ئەو لایەنە كوردییانەی عەبادی بە توندڕەو وەسفیان دەكات، دڵسۆز و نیشتیمانپەروەرن و ئەوانەی تەنسیقیشیان لەگەڵ عەبادی كرد، خائین و نیشتیمانفرۆشن. ئەوەی بەلای ئێمەوە گرنگە ڕای گەلی كوردستانە و هەڵسەنگاندنی خەڵكی حاقید هیچ بەهایەكی نییە.
هێزی پێشمەرگەی كوردستانیش چۆن خەونی ناحەزان و ڕژێمەكانی پێشووی لە گۆڕ نا، ئەوەهایش بە قارەمانێتیی خۆی، پیلانی نەگریسی عەبادی لەگۆڕ نا و خودی عەبادی باشتر لە هەركەس دەزانێ، كه‌ پێشمەرگە چیی بەسەر خۆی و پیلانەكەیدا هێنا..
دەبێ هەموولایەكیش ئەوە باش بزانن، ئێستا دۆخێكی تر لە عێراقدا هاتووەتە ئاراوە و دەموچاوی حاقد و خۆپەرست و یاساشكێن نابێ ڕۆڵیان هەبێ. قۆناغی ئێستا، قۆناغی بەرپرسیارێتی و پتەوكردنی بنەماكانی پێكەوەژیان و چەسپاندنی شەراكەت و تەوافوق و تەوازونە لە عێراقدا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی بارەگای بارزانی



PM:11:25:26/03/2019