پەروەردە پەیامێك ئاڕاستەی مامۆستایان و خوێندكاران دەكات

بەڕێوەبەرایەتی‌ پەروەردەی‌ ڕۆژهەڵاتی‌ سلێمانی‌ پەیامێك ئاراستەی مامۆستایانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەكات و ڕایگەیاندووە "نابێت بەهۆی تەواوبونی پرۆگرامەوە دەوامی ئەو پۆلانە ڕابگیرێت".

لە نوسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی‌ پەروەردەی‌ ڕۆژهەڵاتی‌ سلێمانیدا هاتووە‌ "یەكەی سەرپەرشتیكردنی پەروەردەیی و ئامادەیی و پیشەیی ڕۆژهەڵات و مامۆستایانی پۆلی (12)ی بەشەكانی زانستی و وێژەیی خوێندنگەكان ئاگاداردەكەینەوە، دەبێت بەردەوامبن لەخوێندن تا ڕۆژی 18ی 4ی 2019 كۆتا ڕۆژی تاقیكردنەوەكانی وەرزی دوەم".

لە نوسراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە "بەهیچ شێوەیەك بەهۆی تەواوكردنی پرۆگرامی خوێندن دەوامی ئەو پۆلانە ڕاناگیرێت و دەبێت بەردەوامبن لەخوێندن، مامۆستایان پابەندی دەوامدەبن تاوەكو كۆتایی ڕۆژی دەوامی فەرمی".



PM:01:09:27/03/2019