خانمه ئه‌كته‌ری كورد، بەیان عوسمان په‌یامێكی له‌باره‌ی ڕۆژی جیهانی شانۆ بڵاو كرده‌وه، و داوا ده‌كات شانۆكاران به‌رده‌وام بن له پێشكه‌شكردنی به‌رهه‌می شانۆیی.
به‌یان، له ئەژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) له‌گه‌ڵ بڵاو كردنه‌وه‌ی نوێترین وێنه‌ی خۆی، هاوكات په‌یامێكی له‌باره‌ی ڕۆژی جیهانی شانۆ بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسویەتی"هه‌موو ساڵێك له‌م ڕۆژه‌دا هه‌ستێكی زۆر تایبه‌تم هه‌یه، هه‌رچه‌نده ڕه‌نگه به‌رهه‌می شانۆیی نوێم نه‌بێت، به‌ڵام شانۆ بۆ من زۆر شته".
ئه‌و خانمه ئه‌كته‌ره، ده‌شڵێت: "هیوادارم شانۆكارانی هاوڕێم به‌رده‌وامی به به‌رهەمی شانۆیی جوان بده‌ن".