یانەی مانچستەریونایتد گرێبەستی نوێی لەگەڵ راهێنەرەکەی کرد

ئەمرۆ پێنجشەممە ، یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ سۆڵشایەری راهێنەری واژۆ کردو بڕیاریدا تا سێ ساڵی تر ئەو راهێنەرە بهێڵێتەوە.
یانەی مانچستەریونایتد لە سایتی رەسمی خۆیەوە بڵاوی کردەوە، گرێبەستێک تا سێ ساڵی تر لەگەڵ ئەو راهێنەرە واژۆ کراوە، ئەمەش دوای ئەوەی زنجیرەیەک ئەنجامی باشی بۆ یانەکە بەدەستهێناو توانی بۆ چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا سەریبخات.
سۆڵشایەر لە شوێنی مۆرینۆ بووە راهێنەری یانەی مانچستەریونایتدو سەرەتا تا کۆتایی وەرز گرێبەستی واژۆ کرد، بەڵام یانەکە ئەو راهێنەرە تا سێ ساڵی تر دەهێڵێتەوە.



PM:01:03:28/03/2019