خانمە ئارایشتکار و ناسراوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، جیهان هاشم لە ئاهەنگێکی گۆرانی میران عەلی گۆرانی "خۆشمدەوێی" لەگەڵ دەڵێتەوە.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی میران عەلی لەگەڵ خانمە ئارایشتکاری ناسراو جیهان هاشم بڵاوکراوەتەوە کە ئەو خاتوونە گرانی " خۆشمدەوێی" میران عەلی دەڵێتەوەو ئەمەش بۆتە مایەی خۆشحاڵی هەوادارانی ئەو دوو ئەستێرەیە.
جیهان هاشم یەکێکە لەو خانمە مەیکئەپیست و چالاکانەی کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتییەکان هەوادارێکی زۆری لە کورد و عەرەب هەیە و لە ئێستادا لە شاری سلێمانی دادەنیشێت.
جیهان هاشم كە خەڵكی خانەقینە، ساڵی 1989 لەدایك بووە و لەنێوان كوردستان و ئەڵمانیا نیشتەجێیە، ئەو كچە لەڕێی ڤیدیۆكانیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام توانی سەدان هەزار هەوادار بۆ خۆی كۆبكاتەوە. دوو جاری دەیکە هاوسەرگیری کردووە، لە هاسەری یەکەمی خاوەنی کچێکە، بەڵام دوای مانگێک لە دەسگیرانداری لەسیراج جەباری هاوسەری جیابووەوە.
هەرچی میران عه‌لی له دایكبووی ساڵی 1995 شاری سلێمانییه، سه‌ره‌تا له رێگه‌ی به‌رنامه‌ی خۆشترین ده‌نگه‌وه ده‌ركه‌وت، خاوه‌نی چه‌ندین كلیپ و ئه‌لبوومێكه به ناوی"چه‌ژنی مه‌رگ"، یەکێک لەو كارە هونه‌ریانەی به‌رهه‌مێكه به ناوی " خۆشم ده‌وێی" كه زیاتر له دوو ملیۆن بینه‌ری هه‌بوو.